(ABNA24.com) لە سێ ساڵی ڕابردوو دا پرسی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا بۆتە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم حکومەتی خۆپارێزی بەریتانیا . دوای دەست لەکارکشانەوەی دەیڤید کامێرۆن کە پاش گشت پرسی برگزیت لە ژووئیەی دووهەزاروشازدە دا ئەنجام درا، ئێستا ئەوە ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بریتانیایە کە لەبەر نەدۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ جێبەجێ کردنی برگزیت واز لە پۆستەکەی دێنێ.
ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی هەینی بیست و چواری ئایار ڕایگەیاند: لەسەرۆکایەتی حکومەت و سەرکردایەتی حیزبی پارێزگار، دەکشێتەوە .
ترێزا مەی لەبەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیری دا ، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و وتی : ئێستا بۆمن ڕوون بووەتەوە کە بەرژە وەندی بەریتانیا بەسەرۆک وەزیرانێکی تازە باشتر دابین دەکرێ .
من ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنم کە ڕۆژی هەینی ح ەوتەمی ژووئەن ، واز لە سەرۆکایەتی حیزبی پارێزگاران دێنم . من لەگەڵ سەرکردایەتی حیزب ڕێککەوتووم کە پرۆسەی هەڵبژاردنی سە رۆکی تازە لە حەفتەی داهاتووەوە دەست پێ بکرێت.
ترێزا مەی تاکاتێک کە سەرۆکی تازەی حیزبی پارێزگار هەڵدەبژێردرێ لە پۆستەکەی دا دەمێنێتەوە .
بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئاشکرا نییە ململانێی نێو حیزبی پارێزگار بۆ دیاریکردنی سەروکی تازە چەندە دەخایەنێ ، بەڵام بە وتەی چاودێران ، ڕەنگە کۆتایی ژووئیەی دووهەزار و نۆزدە یانی نیزیکەی دوو مانگی دیکە، سەرۆکی تازەی حیزبی پارێزگار دیاری بکرێت .
ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی حیزبەکە ، دەڵێن بەنیازی خۆپاڵاوتنن. سەرەڕای ئە مە بوریس جانسون کە لە ڕاپرسییەکان دا لە سەدا سیی دەنگی هاوحیزبییەکانی بە دەست هێناوە شانسی بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک وەزیری و سەرۆکایەتی حیزبی پارێزگاران .
پرسی برگزیت گرینگترین پرسە بۆ خەڵکی بەریتانیا و بابەتێکی سەرەکیشە بۆ یەکێتی ئەورووپا . بەردەوامبوونی ڕەوشی نادیار و چارەسەرنەکرانی هەندێ ناکۆکی گرینگی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە برگزیت بووەتە هۆی ئەوەی کە وشداری جیددی بدرێت سەبارەت بە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوشە.
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٣٥
News ID: 944008
لە سێ ساڵی ڕابردوو دا پرسی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا بۆتە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم حکومەتی خۆپارێزی بەریتانیا . دوای دەست لەکارکشانەوەی دەیڤید کامێرۆن کە پاش گشت پرسی برگزیت لە ژووئیەی دووهەزاروشازدە دا ئەنجام درا، ئێستا ئەوە ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بریتانیایە کە لەبەر نەدۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ جێبەجێ کردنی برگزیت واز لە پۆستەکەی دێنێ.